مەسرور بارزانی ڕایگەیاند ەهرێمی کوردستان پشتگیریی هەموو هەوڵێک بکات بۆ کەمکردنەوەی گرژی و گەیشتن بە ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا.
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئومێدەوارم ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران بەردەوام بێت و ڕێخۆشکەر بێت بۆ سەقامگیری و ئاشتییەکی بەردەوام لە ناوچەکەدا.
وتیشی: “سوپاسی هەموو ئەو لایەنانە دەکەم کە هاوکارمان بوون لە پاراستنی هەرێمی کوردستان و هێرشەکانی سەر کوردستان ناڕەوا و بێ پاساو بوون”.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت: “هیوادارم هەموو هێرشەکان بۆ سەر خەڵکی سڤیل و پێشمەرگە و ژێرخان و نوێنەرایەتییە دیپلۆماسییەکان کۆتاییان پێ بێت”.
ڕاشیگەیاند، “هەرێمی کوردستان ئامادەیە پشتگیریی هەموو هەوڵێک بکات بۆ کەمکردنەوەی گرژی و گەیشتن بە ئاشتیی هەمیشەیی لە ناوچەکەدا”.
