فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، وابڕیارە هێڵە ئاسمانییەکان دوایی ڕێکخستنەوەی خشتەی گەشتەکانیان، بە زووترین کات گەشتە ئاسمانییەکانیان لە (فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی) دەستپێبکەنەوە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و باسی لەوەکرد،
(دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی) ئاسمانی عێراقی بەڕووی گەشتەئاسمانییەکاندا کردووە
بەپێی ئەو ئاگاداری نامەیەی لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراقی گەیشتۆتە فڕۆکەخانەمان؛
لە ئەمڕۆوە (٨-٤-٢٠٢٦) ئاسمانی عێراق بەڕووی جوڵەی فڕۆکەوانیدا بۆ گەشتەئاسمانییەکان کرایەوە.
وابڕیارە هێڵە ئاسمانییەکان بەپێی پلانی خۆیان دوایی ڕێکخستنەوەی خشتەی گەشتەکانیان، بە زووترین کات گەشتە ئاسمانییەکانیان لە (فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی) دەستپێبکەنەوە.
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی
بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و ڕاگەیاندن
