spot_imgspot_img

بەرهەمهێنانی غاز ئاسایی دەبێتەوە

بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەی کۆرمۆر ئاسایی دەبێتەوە و قۆناغ بە قۆناغ بەرەو ئاسایی بوونەوە دەچێت، بەپێی زانیارییەکانیش، لە ماوەی 12 کاتژمێری داهاتوو دۆخەکە بەتەواوی ئاسایی دەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، کۆمپانیای دانا غاز لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەستی بە بەرهەمهێنانی غاز کردووەتەوە. بەو پێیەش بەرهەمهێنانی غاز لە کێڵگەکە قۆناخ بە قۆناخ بەرز دەبێتەوە و بەمەش پێدانی کارەبای نیشتمانی بە هاووڵاتییان زیاد دەبێت.

زانیارییەکان ئەوەش دەخەنەڕوو، بڕیارە تا 12 کاتژمێری دیکە رێژەی بەرهەمهێنانی غاز بەتەواوی بەرز ببێتەوە و بەو هۆیەوەش بارودۆخی پێدانی کارەبا بۆ هاووڵاتییان ئاسایی دەبێتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە