؛ مەترسیی تەرزە و لافاو چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە

هۆشداریی بەپەلەی کەشناسی؛ مەترسیی تەرزە و لافاو چەند ناوچەیەکی هەرێم دەگرێتەوە.

بەپێی دوایین لێکدانەوەکان بۆ وێنەی مانگە دەستکردەکان، شەپۆلێکی چڕی هەورەبروسکە و بارانی بەلێزمە ڕووی لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی هەرێمی کوردستان و دەوروبەری کردووە و مەترسیی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو لە ئارادایە.

هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، شارەزای بواری کەشناسی، لە نوێترین پێشبینیدا ڕایگەیاند، بەهۆی چڕبوونەوەی هەورە کەڵەکەبووەکان، ئەگەری بارانی بەلێزمە و بارینی تەرزەی بەهێز لە هەندێک شوێن هەیە، ئەمەش مەترسیی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو و دروستبوونی لافاو لەو ناوچانە زیاد دەکات.

ئەو شارەزایەی کەشناسی داوا لە هاووڵاتیان دەکات ئامادەکاری بکەن، بەهۆی ئەگەری بارینی تەرزە، پێویستە هاووڵاتیان ئۆتۆمبێلەکانیان داپۆشن یان لە شوێنی سەقفدار بیانووەستێنن.

هاوکات داوا دەکات، ئاگاداری ئەو شوێنانە بن کە ئەگەری کۆبوونەوەی ئاو و لافاوی لێ دەکرێت، بەتایبەت لە ناوچە نزمەکان و ڕێڕەوی چەمەکان.

لە ئێستادا بارستە هەورێکی چڕی باراناوی و هەورەبروسکەی بەهێز داخڵی ئەم ناوچانە بووە: پارێزگای موسڵ و ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەولێر، پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان، دەڤەری سۆران و باشووری پارێزگای سلێمانی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە