spot_imgspot_img

دابەشکردنی غاز دەستپێدەکاتەوە

سبەینێ لە هەڵەبجە غاز دابەش دەکرێت؛ لیژنەی سووتەمەنی چەند مەرجێک ڕادەگەیەنێت.

قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە (لیژنەی سووتەمەنی) ئاگادارییەکی گرنگ ئاراستەی هاووڵاتیانی پارێزگاکە دەکات سەبارەت بە دابەشکردنی غازی ماڵان بۆ سبەینێ چوارشەممە.

بڕیارە سبەینێ چوارشەممە، ڕێکەوتی ٨ی نیسانی ٢٠٢٦، کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی، پڕۆسەی دابەشکردنی غاز دەستپێبکات. دابەشکردنەکە ئەو ماڵانە دەگرێتەوە کە ناویان لای ئەو بریکارانە تۆمارکراوە کە لە لیستی فەرمیدا هاتووە.

مەرجەکانی وەرگرتنی غاز:

بۆ ئەوەی هاووڵاتیان بێبەش نەبن لە وەرگرتنی غاز، پێویستە ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن:

  1. بڕی غاز: هەر ماڵێک تەنها مافی وەرگرتنی یەک بتڵ غازی هەیە.

  2. بەڵگەنامە پێویستەکان: پێویستە هاووڵاتی لەکاتی وەرگرتندا “فۆڕمی خۆراک” و “کارتی نیشتیمانی” پێبێت.

لیژنەی سووتەمەنی داوا لە هاووڵاتیان دەکات بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکان نەکەن، چونکە لە کارگەکاندا بە هیچ کەسێک غاز نادرێت و دابەشکردنەکە تەنها لە ڕێگەی بریکارەکانەوە دەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە