spot_imgspot_img

زانست دەیسەلمینێت، ئافرەتان لە پیاوان باشترن بۆ ناسینەوە

زانست دەیسەلمێنێت: ئافرەتان لە ناسینەوەی ڕوخسار و ورەکارییە سۆزدارییەکاندا لە پیاوان بەهێزترن.

پڕۆفیسۆر دیمیتری یەدیلیف، ئەمڕۆ سێشەممە (٧ی نیسانی ٢٠٢٦) ڕایگەیاند، کە ئافرەتان لە ناسینەوەی ڕوخساری کەسەکان، وردەکاری ڕووداوەکان و زانیارییە سۆزداری و بینراوەکاندا سەرکەوتووترن بەراورد بە پیاوان، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ شێوازی جووڵەی چاو، بۆماوەیی و ئاستی هۆرمۆنەکان.

پڕۆفیسۆرەکە ڕوونی کردەوە کە ئافرەتان بەبێ ئەوەی هەستی پێ بکەن، ڕوخساری کەسەکان بە وردتر لە پیاوان دەخوێننەوە. ئاماژەی بەوەش کرد: “لێکۆڵینەوەیەک کە تەکنەلۆژیای (تەماشاکردنی جووڵەی چاو)ی تێدا بەکارهاتووە، دەریخستووە کە ئافرەتان کاتێکی زۆر زیاتر تەرخان دەکەن بۆ وردبوونەوە لە ملامحەکانی ڕوخسار و ئەو شوێنانەی زانیاری دەبەخشن، وەک چاو، لووت و دەم.”

جیاوازییەکانی نێوان ئافرەت و پیاو:

  • وردبوونەوە: ئافرەتان بە ڕێژەی 10% بۆ 40% زیاتر لە پیاوان سەرنجیان دەخەنە سەر ڕوخساری کەسەکان، وەک ئەوەی خەریکی کۆکردنەوەی زانیارییەکی بینراوی گشتگیر بن.

  • هۆکارەکان: شارەزایان پێیان وایە ئەم توانایە بۆ پشتگیریکردنی “چاودێری نەوەکان” گەشەی کردووە.

  • بۆماوەیی و هۆرمۆن: توێژەرانی پەیمانگای پزیشکی دەروونی لە لەندەن دەریانخستووە کە جینات و هۆرمۆنەکان کاریگەرییان هەیە لەسەر دروستبوونی یادەوەری؛ پیاوان لە زانیارییە تاکتیکی و شوێنییەکاندا (Spatial) بەهێزترن، لەکاتێکدا ئافرەتان لە زانیارییە سۆزداری و بینراوەکاندا باڵادەستن.

پڕۆفیسۆرەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئافرەتان خاوەنی یادەوەرییەکی نمایشکاری بەهێزن، بە شێوەیەک کە ڕوخسار و بۆنی کەسانی تر دەبێتە بەشێکی دانەبڕاو لە ڕووداوە گرنگەکانی ژیانیان.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە