spot_imgspot_img

کاروان گەزنەیی: بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل هیچ پاساوێک هەڵناگرێت

وتەبێژی یەکێتی ڕاگەیەندراوێکی لەسەر شەهیدکردنی پێشمەرگەیەک و هاوسەرەکەی لە گوندی زەرگەزەوی پارێزگای هەولێر راگەیەندراوێکی بڵآوکردەوە و ڕایگەیاند، بەئامانجگرتنی خەڵکی سڤیل، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت.

کاروان گەزنەیی، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: بەتوندی ئیدانەی بەئامانجگرتنی ماڵی هاووڵاتییانی مەدەنی لە گوندی زەرگەزەوی لەسنووری پارێزگای هەولێر دەکەین، کە بەداخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو هاوسەری بێتاوان.

باسی لەوەشکردووە: بەئامانجگرتنی ماڵ و حاڵی خەڵکی سڤیل، تەنها پێشێلکردنی سەروەریی خاک نییە، بەڵکو بەپێی هەموو عورف و یاسا نێودەوڵەتییەکان بە “تاوانی جەنگ” هەژمار دەکرێت و بە هیچ جۆرێک پاساو هەڵناگرێت.

لێرەوە دووپاتی دەکەینەوە، ئامانجی سەرەکیی بافڵ تاڵەبانی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئەوەیە، کە خاک و خەڵکەکەمان پارێزراو بن.

“هەروەک ئێمە لە کاتێکدا جەخت لە پاراستنی سەقامگیری هاووڵاتییانی کوردستان دەکەینەوە، لەهەمانکاتدا رایدەگەیەنین، هەرێمی کوردستان نابێت بەشێک بێت لەم جەنگ و ململانێیانە، چونکە پاراستنی ژیان و شکۆی هاووڵاتییانمان لە سەرووی هەموو ئەولەوییەتەکانمانەوەیە”، کاروان گەزنەیی وای وتووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە