قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم ڕایگەیاند، بە ئامانجگرتنی هاووڵاتییانی مەدەنی تاوانی جەنگە و زۆر بە تووندی شەرمەزاری دەکەن.
شەوی ڕابردوو، لە گوندی زەرگەزەوی درۆن لە ماڵی پێشمەرگەیەکی دا، بە هۆیەوە خۆی و هاوسەرەکەی شەهید بوون و دوو منداڵەکەیان مانەوە.
لەو بارەوە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم لە پەیامێکدا دەڵێت: “بە ئامانجگرتنی هاووڵاتییانی مەدەنی تاوانی جەنگە و زۆر بە توندی شەرمەزاری دەکەین”.
باسی لەوەشکردووە:”لە دڵەوە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری هەردوو شەهیدەکەی شەوی رابردووی گوندى زهرگهزهويى سهر به پارێزگاى ههولێر دەکەین”.
