spot_imgspot_img

شەپۆلی باران و هەورە تریشقە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی بارانبارین و هەورە تریشقە دەستپێدەکات و سەرجەمی ناوچەکەمان لە ژێر کاریگەری بارانبارین و کەشی ناسەقامگیردا دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە، کەش بە گشتی بارانبارین دەبێت، سەرەتا ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان و شارۆچکە و شارەدێکانی ناوچە شاخاویەکان و ئیدارەی زاخۆ لەگەڵ بەشێک لە سنووری پارێزگای دهۆک دەگرێتەوە.

شێوازی دابارین بارانی مامناوەند و لێزمە بارانی پچڕ پچڕ دەبێت و لە هەندێک کاتیشدا هەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت. پاشان کاریگەری ئەم ناسەقامگیریە بۆ سنووری پارێزگای هەولێر بە گشتی، ئیدارەی ڕاپەڕین، سنووری پارێزگای سلێمانی و دەشتی شارەزوور و پاشان بۆ سەر سنووری پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان دەگرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو کە هەندێک کات لە کاتی بارانبارین جگە لە هەورە تریشقە ئەگەری تەزرەبارین هەیە و زیاتر لەو ناوچانەی بەرزیان لە 900 م زیاترە لە ئاستی رووی دەریا.

ڕوونیشیکردەوە کە کەشی باراناوی تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما و خێراى با لە سنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بۆ سەروو 25کم لە کاتژمێرێکدا بەرزدەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێش کەشناسی ڕایگەیاند، ئەگەری بارانبارین لە ناوچەی جیاکان بە تایبەتیش لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە، لە دوای نیوەڕۆشەوە پێشبینی ئەگەری نمەبارانی کەم لە سەنتەری پارێزگاکاندا هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو کە سبەینێ پێشبینی باران بە شێوەی بارانی بەهاری و گەواڵە باران دەبێت هەندێ ناوچە کەشەکەی سەقامگیرە و هەندێ ناوچەی تر ئەگەری لێزمە بارانی دەبێت لەگەڵ بوونی هەورە تریشقەدا .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر: 19 پلەی سیلیزی

پیرمام: 16 پلەی سیلیزی

سۆران: 17 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی

دهۆک: 18 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 18 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 19 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە