ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا ئەو هێرشانەی ئیدانە کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.
ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ئێواره‌ى دوێنێ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيى له ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریاوه پێگه‌يشت.
هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى دۆخی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی شەڕ و لێکەوتەكانى، بيروڕايان گۆڕييه‌وه. له‌مباره‌يه‌وه جەختیان لە گرنگیی چڕکردنەوەی هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ ڕاوەستاندنی شەڕ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان کردەوە.
دەربارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و عێراقیش، جەخت لە گرنگیی پاراستنی ئارامی و سەقامگیری کرایەوە. لەم چوارچێوەیەدا، ئەحمەد شەرع ئیدانەی ئەو هێرشانەی کرد کە دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان.
دۆخی کورد و پێکهاتەکان لە سووریا، پەیوەندییەکانی سووریا لەگەڵ عێراق، له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه بوو.
