spot_imgspot_img

“دەبێت سنوورێک بۆ ستەمکارییەکانی دژ بە خەڵکی کوردستان دابنرێت”

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بە ئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل و ماڵی هاووڵاتییان، تاوانی جەنگە و داوای خەڵکی بێ تاوانی کوردستان، دەگەینینە هەموو جیهان بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو ستەمکاریەی بەرامبەریان دەکرێت دابندرێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، زور غەمبار و دڵگرانم بە بیستنی هەواڵی هێرشی درۆنی بۆ سەر ماڵی پێشمەرگەیەک لە سنووری هەولێر کە بووە هۆی شەهیدبوونی خۆی و خێزانەکەی.

وتیشی: “بە هەموو شێوەیەک ئەم تاوانە قێزەونە، سەرکۆنە و تاوانباران شەرمەزار دەکەم”.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند: “بە ئامانجگرتنی خەڵکی سیڤیل و ماڵی هاووڵاتییان، تاوانی جەنگە و داوای خەڵکی بێ تاوانی کوردستان، دەگەینینە هەموو جیهان بۆ ئەوەی سنوورێک بۆ ئەو ستەمکاریەی بەرامبەریان دەکرێت دابندرێت و چیتر بە بیانووی بێ پاساو، پەلاماری خەڵکی کوردستان نەدرێت”.

ئەمڕۆ سێشەممە، دەزگای دژە تیرۆری کوردستان ڕایگەیاند، ئەو درۆنەی کە ماڵی پێشمەرگەیەکی لە گوندی زەرگەزەوی سنووری دارەشەکران کردە ئامانج لە ئێرانەوە ئاڕاستە کراوە.

لە پەلامارەکەدا پێشمەرگەکە و هاوسەرەکەی شەهید بوون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە