spot_imgspot_img

دەربارەی دروستکردنی کۆبۆنی غاز ڕوونکردنەوە دەدرێت

بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر سەبارەت بە درووستکردنی کۆبۆنی غاز بۆ ئەو هاووڵاتیانەی ژیانی هاسەرگیرییان پێکهێناوە، بەڵام بە هۆی وەستانی مامەڵەی درووستکردنی فۆرمی خۆراک تا ئێستا نەیانتوانیوە فۆرمی خۆراکی سەربەخۆ دروست بکەن ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە.

بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ڕایگەیاند، بە پێویستی دەزانن کۆبۆنی نەوت و غاز بۆ ئەو هاووڵاتییانە دروست بکات، بەم مەرجانەی خوارەوە؛

١- فۆڕمی خۆراکی ماڵی باوکی کوڕەکە هەولێر بێت و (فۆڕمی ڕەسەن و فۆتۆکۆپی) هەبێت.

۲ – بەڵگەنامەی هاوسەرگیری هەبێت و (فۆڕمی ڕەسەن و فۆتۆکۆپی) ئامادە بێت.

۳ – کارتی نیشتمانی پیاوەکە (ڕەسەن و فۆتۆکۆپی) هەبێت.

بەرێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو کە ڕۆژی سێشەممە  ۷ / ٤ / ٢٠٢٦ تەنها ئەو هاووڵاتیانەی بنکەی خۆراکیان 201 دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکان بکەن.

ڕاشیگەیاند، پێویست ناکات هیچ هاوڵاتیەک سەردانی بەڕێوەبەرایەتی خۆراکی هەولێر و پسوولەی خۆراک بکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە