spot_imgspot_img

هاووڵاتییانی ماددەی 140 ئاگادار دەکرێنەوە

ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێرەوە بۆ هاوڵاتییانی ماددەی ١٤٠.

بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر ئاگاداری ئەو هاوڵاتییانە دەکاتەوە کە مامەڵەی وەرگرتنی کارتی ئەلیکترۆنیی غازیان (تایبەت بە ماددەی ١٤٠) پێشکەش کردووە و ناویان لە لیستەکاندا هاتووە، دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان.

کات و شوێنی سەردانیکردن:

  • ڕۆژ: سبەینێ سێشەممە (٧ی نیسانی ٢٠٢٦).

  • شوێن: بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی هەولێر.

داوا لە هاوڵاتییان دەکرێت لە کاتی سەردانیکردنیان ئەم بەڵگەنامانە لەگەڵ خۆیان بهێنن:

  1. فۆرمی خۆراکی ڕەسەن (ئەسڵی) هی خاوەن کارتەکە.

  2. کارتی نیشتمانیی ڕەسەن (ئەسڵی) هی خاوەن کارتەکە.

  3. کۆپی (فۆتۆکۆپی) فۆرمی خۆراک و کارتی نیشتمانی لەسەر یەک لاپەڕەی A4.

بەڕێوەبەرایەتییەکە جەخت دەکاتەوە کە بەبێ ئەم پێداویستییانە کارتەکان ڕادەستی هیچ کەسێک ناکرێتەوە، بۆیە پێویستە هاوڵاتییان پابەندی ڕێنماییەکان بن.

ناوەکان لێرەدایە

pdf-wajbay-1_260406_193114

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە