spot_imgspot_img

نوێکردنەوەیەکی ئەمنیی بەپەلە لە لایەن ئەپڵەوە

زانیارییەکانتان لە مەترسیدایە! نوێکردنەوەیەکی ئەمنیی بەپەلە لە لایەن ئەپڵەوە.

کۆمپانیای ئەپڵ نوێکردنەوەیەکی بەپەلەی بۆ سیستەمی iOS و iPadOS وەشاند و داوا لە سەرجەم بەکارهێنەرانی “ئایفۆن” و “ئایپاد” دەکات دەستبەجێ کەرەستەکانیان نوێ بکەنەوە، ئەمەش بۆ پاراستنیان لە هێرشێکی ئەلیکترۆنیی پێشکەوتوو کە بە ناوی DarkSword ناسراوە.

ئەپڵ نوێکردنەوەی iOS 18.7.7 و iPadOS 18.7.7ی بۆ کۆمەڵەیەکی فراوانتر لە ئامێرەکان وەشاندووە، تەنانەت ئامێرە کۆنەکانیش کە هێشتا نوێترین وەشانیان بۆ نەچووە دەیانگرێتەوە. کۆمپانیاکە دەڵێت ئەم نوێکردنەوەیە پاراستنێکی گرنگ بۆ ئەو بەکارهێنەرانە دابین دەکات کە خزمەتگوزاری “نوێکردنەوەی ئۆتۆماتیکی”یان چالاک کردووە.

ئەم بەرنامە خێرا و خەراپە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2025 دۆزرایەوە و ئامانجی دزینی زانیارییە هەستیارەکانە لە ئامێرە تووشبووەکان. هێرشەکە بەوە دەست پێ دەکات کە بەکارهێنەر سەردانی ماڵپەڕێکی باوەڕپێکراو دەکات کە پێشتر لە لایەن هاکەرەکانەوە تووشی ڤایرۆس کراوە. دواتر بەرنامەکە “دەرگای پشتەوە” (Backdoors) لە ناو مۆبایلەکەدا دروست دەکات، کە ڕێگە بە هاکەرەکان دەدات بۆ ماوەیەکی درێژخایەن دەستیان بە ئامێرەکە ڕابگات.

شارەزایان هۆشداری دەدەن کە گروپە تاوانکارییە ئەلیکترۆنییەکان سود لەم کاتە وەردەگرن، بۆیە جگە لە نوێکردنەوە، ئامۆژگاری بەکارهێنەران (بەتایبەت ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان) دەکرێت کە ئەم هەنگاوانە بنێن:

  • بچنە ناو Settings.

  • پاشان Privacy & Security.

  • کلیک لەسەر Lockdown Mode بکەن و چالاکی بکەن (ئەم دۆخە ئاستی پاراستن بۆ بەرزترین ئاست زیاد دەکات).

کۆمپانیاکانی وەک Google Threat Intelligence و Lookout ئاشکرایان کردووە کە ئەم هێرشانە بەکارهێنەرانی (سعوودیە، تورکیا، و مالیزیا)یان کردووەتە ئامانج. هاکەرەکان سوود لە کێشە ئەمنییەکانی وێبگەڕی Safari دەبینن بۆ دابەزاندنی بەرنامە زیانبەخشەکان. هەروەها پەنا دەبەنە بەر دروستکردنی ئەپی ساختە، وەک وەشانی ساختەی Snapchat، بۆ هەڵخەڵەتاندنی خەڵک.

چ زانیارییەک دەدزرێت؟

بەرنامە خەراپەکانی وەک Ghostblade دەتوانن دەست بەسەر ئەمانەدا بگرن:

  • نامە و مێژووی پەیوەندییەکان.

  • وێنە و زانیارییەکانی iCloud.

  • وشە نهێنییەکان (Passwords).

  • داتای بەرنامە داراییەکان و دراوە دیجیتاڵییەکان.

ئەپڵ دەستی کردووە بە ناردنی ئاگادارکردنەوە بۆ سەر شاشەی قفڵ (Lock Screen) بۆ ئەو کەسانەی هێشتا وەشانە کۆنەکان بەکاردەهێنن، تاوەکو هانیان بدات دەستبەجێ ئامێرەکانیان نوێ بکەنەوە بۆ iOS 18.7.7 یان iOS 19 (وەشانی ساڵی ٢٠٢٦) بۆ ئەوەی لە ژێر چاودێری و دزینی داتا پارێزراو بن.

سەرچاوە: دەیلی مەیل

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە