spot_imgspot_img

وەزارەتی پەروەردەی عێراق پڕۆگرامی خوێندنی کەمکردەوە

بڕیارێکی گرنگ بۆ خوێندکاران: وەزارەتی پەروەردەی عێراق پڕۆگرامی خوێندنی کەمکردەوە.

وەزارەتی پەروەردەی عێراق بە فەرمی بڕیاری دا پڕۆگرامی خوێندنی تاقیکردنەوە وزارییەکانی بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026 کورت بکاتەوە، ئەمەش وەک کارئاسانییەک بۆ خوێندکارانی پۆلە کۆتاکان.

بەپێی بڕیارەکەی دەستەی ڕاوێژکاری وەزارەت، کەمکردنەوەی بابەتەکان ئەم پۆلانە دەگرێتەوە:

شەشەمی بنەڕەتی.

سێیەمی ناوەندی.

شەشەمی ئامادەیی (بە هەردوو بەشی زانستی و وێژەیی).

وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوە کردووە، کە خشتەیەکی تایبەت ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە لە بەغدا و پارێزگاکان دەکات. لەو خشتەیەدا بە وردی ئاماژە بەو بابەت و یەکانە دەکرێت کە بۆ تاقیکردنەوە وزارییەکان لابراون و ناچنە ناو پڕۆسەی تاقیکردنەوەوە.

لە بڕیارێکی تری گرنگدا، دەستەی ڕاوێژکاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕەزامەندی نیشان دا لەسەر داننان بە بڕوانامەی ئەو خوێندکارانەی کە لە قوتابخانەکانی وڵاتانی (تورکیا، لیبیا، و سعوودیە) دەرچوون، ئەمەش دوای وردبینیکردنیان لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە