دوای ئەوەی یاریزانی نێودەوڵەتی ئاکام هاشم ئاستێکی بەرزی لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق پێشکەش کرد و توانیان بگەنە مۆندیالی 2026، لەلایەن پارێزگاری هەولێر پێشوازییەکی گەرمی لێکرا.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پێشوازی لە ئاکام هاشم، یاریزانی کوردی هەڵبژاردەی عێراق کرد و دەستخۆشی لێکرد بۆ ئەو ئاستە بەرزەی لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026دا پێشکەشی کردووە.
لە دیدارەکەدا، پارێزگاری هەولێر بەتایبەت ستایشی هەڵوێستە نیشتمانییەکەی ئاکامی کرد بۆ بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لەناو یاریگادا و ئەم کارەی وەک جێگەی شانازیی هەموو گەلی کورد وەسف کرد.
پارێزگار پشتیوانی خۆی بۆ ئەو یاریزانە دووپاتکردەوە و وتی، لە ئاییندەیەکی نزیکدا رێزلێنانێکی شایستە بۆ سەرکەوتن و لێهاتووییەکانی ئاکام هاشم رێکدەخرێت.


