spot_imgspot_img

بازگەی “باوە مەحمود” بە شێوازێكی نوێ كرایەوە

 

دوای 8 مانگ لە ڕێگری کردن لە گواستنەوەی شتومەک، حکومەتی عێراق ئەمڕۆ بازگەی (باوە مەحمود)ی لە سنوری خانەقین لە پارێزگای دیالە كردەوە.

ئەم بازگەیە خاڵێكی ستراتیژییە كە هەرێمی كوردستان بە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە دەبەستێتەوە.

لەمەودوا سەرجەم كاڵا ناوخۆیی و دەرەكییەكان بەپێی سیستمێكی نوێ لە هەرێمی كوردستانەوە رەوانەی پارێزگاكانی تر دەكرێن.

لەماوەی رابردوودا بەهۆی داخستنی ئەم بازگەیەوە، نزیكەی 400 بازرگان لە سنوری گەرمیان بێكاربوون؛ كە كاڵاو شتومەكیان لە دەروازەی (پەروێزخان)ەوە هاوردە دەكرد.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە