spot_imgspot_img

ئەمریکا و ئێران تاووتوێی ئاگربەستێکی 45 ڕۆژی دەکەن

ماڵپەڕی “ئەکسیۆس”ی ئەمریکی لە زاری سەرچاوەکانییەوە بڵاویکردەوە، ئەمریکا و ئێران لەگەڵ گروپێک لە وڵاتانی نێوەندگیر، سەرقاڵی تاوتوێکردنی مەرجەکانی رێککەوتنێکی ئەگەریین بۆ راگەیاندنی ئاگربەست بۆ ماوەی 45 رۆژ.

ئەمڕۆ دووشەممە، بەگوێرەی راپۆرتێکی ماڵپەڕی ئەکسیۆس، ئەم هەوڵەی ئەمریکا و ئێران بۆ راگەیاندنی ئاگربەست و راگرتنی جەنگ وەک دوایین دەرفەت دەبینرێن بۆ رێگریکردن لە توندبوونەوەی زیاتری جەنگ و پەرەسەندنی زیاتری پێکدادانە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا.

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە، هەرچەندە گفتوگۆکان بەردەوامن، بەڵام چانسی گەیشتن بە رێککەوتنێکی کۆتایی لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا زۆر کەمە”.

ئەم هەوڵە دیپلۆماسییە لە کاتێکدایە، ناوچەکە لەبەردەم مەترسیی جەنگێکی فراواندایە و نێوەندگیرەکان هەوڵدەدەن لە ڕێگەی ئەم ئاگربەستە کاتییەوە، کات بۆ چارەسەری سیاسی و کەمکردنەوەی گرژییەکان بڕەخسێنن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە