پەروەردەی سلێمانی لەبارەی خوێندنی ئۆنلاین و تاقیکردنەوەکان ڕوونكردنەوە دەدات

بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، کە لەسەر داوای دایک و باوک و مامۆستایان، خوێندنی ئۆنلاین بەردەوام دەبێت تا کاتێک دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.

نەژاد عەبدوڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد، کە بەهۆی داواکارییەکانی دایک و باوکانی قوتابیان و مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە، بڕیاری ڕاگەیاندنی خوێندنی ئۆنلاین دراوە.

جەختی لەوە کردەوە، کە سەلامەتی گیانی قوتابیان و مامۆستایان لە پێشینەی کارەکانی پەروەردە و سیستمی زانستدایە و خوێندنی ئۆنلاین تا کاتێک دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە، بەردەوام دەبێت.

وتیشی، ئەو خێزانانەشی چەند خوێندکارێکیان هەیە و ناتوانرێت هەریەکەیان مۆبایلێکی بۆ تەرخان بکرێت بۆ بەشداربوون لە وانەکانی ئۆنلایندا، دەتوانن لەڕێگەی تەلەڤیزیۆنی پەروەردەییەوە سەیری وانەکان بکەن کە پەخش دەکرێت.

بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەم دۆخە، تاقیکردنەوەکان بە هیچ شێوەیەک بە شێوازی ئۆنلاین یان ئەلیکترۆنی ئەنجام نادرێن. لە هەموو حاڵەتێکدا قوتابیان دەبێت بۆ تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵ لەناو هۆڵ و پۆلەکاندا ئامادەبن.

سەبارەت بە کاتی تاقیکردنەوەکان، ئاشکرای کرد: تا ئێستا هیچ کاتێکی دیاریکراو بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ـی ئامادەیی و پۆلی 9ـی بنەڕەتی دەستنیشان نەکراوە و پرسەکە ڕاگیراوە. دڵنیاییشی دایە قوتابیان کە ‘هیچ تاقیکردنەوەیەک نافەوتێت’ و پەنابردن بۆ خوێندنی ئۆنلاین لە ئێستادا تەنها چارەسەرێکی ناچارییە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە