کۆمپانیای شاومی چینی، بە فەرمی دەستی کرد بە پڕوپاگەندە بۆ نوێترین مۆبایلی خۆی بەناوی Redmi Note 15 Special، کە بە تایبەتمەندییەکی زۆر بەرز و نرخێکی کەم، وا دیارە دەیەوێت کێبڕکێی گەورە کۆمپانیاکانی جیهان بکات.
ئەم مۆبایلە تەنها شیک و تەنک نییە (تەنها 7.4 ملم)، بەڵکو بۆ بارودۆخی سەخت دروستکراوە. خاوەنی بڕوانامەی MIL-STD-810Hـە بۆ بەرگری لە شکان و شۆک، هەروەها دژە ئاو و تۆزە بەپێی ستانداردەکانی IP66.
شاومی شاشەیەکی جۆری AMOLEDی بە قەبارەی 6.77 ئینج بۆ داناوە، کە خاڵی بەهێزی ئەم مۆبایلەیە:
ڕوونی شاشە: 1080/2392 پێکسڵ.
خێرایی: 120 هێرتز.
ڕووناکی (Brightness): دەگاتە 3200 nits، کە ئەمەش وادەکات لەژێر تیشکی ڕاستەوخۆی خۆردا بە ڕوونییەکی بێوێنە وێنەکان ببینیت.
پڕۆسێسەر: Snapdragon 6 Gen 3.
سیستەمی کارکردن: ئەندرۆید 15 لەگەڵ واژەهەی نوێی شاومی HyperOS 2.
ڕام و میمۆری: بە دوو وەشانی (6/8 گێگابایت ڕام) و (128/256 گێگابایت میمۆری) بەردەست دەبێت، لەگەڵ ئەگەری زیادکردنی میمۆری دەرەکی.
بۆ ئارەزوومەندانی وێنەگرتن، کامێرای سەرەکی 50 مێگاپێکسڵە و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4Kی هەیە. کامێرای سێڵفیشی 20 مێگاپێکسڵە.
خاڵێکی تری سەرنجڕاکێش، پاترییەکەیەتی کە تواناکەی 5800 میلی ئەمپێرە و پشتگیری لە شەحنی خێرای 45 وات دەکات، کە ئەمەش تەمەنێکی درێژ بە مۆبایلەکە دەبەخشێت.
تایبەتمەندییە زیادەکان:
پەنجەمۆر لەژێر شاشەدایە.
تەکنەلۆژیای Infrared (بۆ کۆنترۆڵکردنی ئامێرە کارەباییەکان).
سەماعەی بەهێز بە تەکنەلۆژیای Dolby Atmos.
چاوەڕوان دەکرێت ئەم مۆبایلە بەم نزیکانە لە بازاڕە جیهانییەکاندا بڵاو بکرێتەوە و ببێتە یەکێک لە پڕفرۆشترینەکانی ئەمساڵ بەهۆی گونجاوی نرخەکەی لەچاو ئەو تایبەتمەندییانەدا.
