بەڕێوەبەری خانەنشینی هەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، کارتی “هەژماری من” بۆ ژمارەیەک خانەنشین ئامادە کراوە و داوا دەکات سەردانی بانکی هەڵەبجەی شەهید بکەن بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان، بە مەبەستی ڕێکخستنی کاروباری مووچەکانیان.
سامان حەمە ئەمین، بەڕێوەبەری خانەنشینی هەڵەبجە ئاشکرای کرد، نزیکەی 500 کارت ئامادەی وەرگرتنن. ئەو خانەنشینانەی ناویان لە لیستەکەدا هەیە، پێویستە بە شێوەیەکی کەسی سەردانی بانک بکەن و کارتی نیشتمانی ڕەسەنیان پێ بێت بۆ ئەوەی کارتی مووچەکەیان پێ بدرێت.
بەپێی زانیارییەکان، مووچەی مانگی سێی ئەو خانەنشینانەی کارتەکانیان وەرگرتووەتەوە، لە ڕێگەی کارتی “هەژماری من” و ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM)ـەوە دابەش دەکرێت.
داوا لە خانەنشینان دەکرێت لە زووترین کاتدا بۆ وەرگرتنەوەی کارتەکانیان سەردانی بانک بکەن.
