بەپێی پێشبینی کەشناسی هەرێم، لە دوانیوەڕۆی سبەینێ دووشەممە، بارانبارینی بە لێزمە و هەورە بروسکە دەستپێدەکاتەوە، ئەمڕۆش پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە، لە کاتەکانی بەیانی تا دوای نیوەڕۆ ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور و بوونی تۆزێکی سووک لە کەشی هەندێ ناوچە، لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری بارانی کورت خایەن هەیە لە سەر ناوچەی جیا جیا بە تایبەت ناوچە شاخاوییەکان و سنووریەکان.
دەشڵێت: لە ئەنجامی شێداری خاک و بوونی شێی بەرز لە هەوادا ئەگەری گۆڕانکاری هەیە بە بارینی باران و دروست بوونی کەشێکی نا سەقامگیر لە ناوچەیەکی دیاریکراو لەگەڵ بوونی هەورە تریشقە.
ئەوەشی وتووە: ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە سنووری پارێزگای سلێمانی ئەگەری زیاد بوونی خێرای بای هەیە بۆ سەرووی 25 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، لە شەودا دووبارە ئاسمان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەورو ساماڵ، سەبارەت بە سەنتەری پارێزگاکان سەنتەری سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە ئەگەری باران بارینی لە دوای نیوەڕۆ هەیە بە شێوەی نمە بارانی کەم لە هەندێ کاتی دوای نیوەڕۆ.
هەولێر: 19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 14 پلەی سیلیزی
سۆران: 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 23 پلەی سیلیزی
باسی لەوەشکردووە: سبەینێ دووشەممە، کەشی هەرێم لە کاتەکانی بەیانی تا نیوەڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، لە دوای نیوەڕۆ ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە هەیە لەسەر هەندێ ناوچەی شاخاوییەکان و بەرزەکان. ئەگەری بارانبارین لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ناوچەی جیا جیا بگرێتەوە بە بوونی هەورە تریشقەو هەندێ ناوچە لێزمە بارانی بەهاری هەبێت هەندێ ناوچەی تر کەشەکەی نیمچە هەور بێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 20 پلەی سیلیزی
پیرمام: 15 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 13 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 19 پلەی سیلیزی
دهۆک: 19 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 24 پلەی سیلیزی
دەشڵێت: لە ئێستادا هەرێمی کوردستان لە ژێر کاریگەری هیچ شەپۆلێکی بارانبارین نیە ئەوەی لە پێشبینیەکان هەیە کەشی وەرزی بەهارین بە بوونی باران لە ناوچەیەک و ناوچەیەکی تر ئاسمانی نیمچە هەور بێت و ناوچەیەکی تر ئاسمانی ساماڵ بێت، واتە دروست بوونی هەر کەشێکی ناسەقامگیر پێشبینی ناکرێت بەهۆی خێرای پڕۆسەی چڕبوونەوەی هەورەکەو باران بارینەکی لەناکاو.
