spot_imgspot_img

شاندێکی حکومەتی هەرێم دەچێتە بەغدا

ئەمڕۆ یەکشەممە، شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چەند پرسێکی گومرگی و لەناویدا سیستەمی ئەسیکۆدا دەچێتە بەغداد.

بەپێی زانیارییەکان، شاندەکە پێکهاتووە لە، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران؛ ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان؛ عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و کەمال رەئووف، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان.

سەردانی ئەم شاندەی هەرێم لە کاتێکدایە هێشتا وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم 120 ملیار دینارەکەی بۆ بەغدا ڕەوانە نەکردووە و چارەنووسی مووچەی مانگی ئازاریش بە هەڵواسراوی ماوەتەوە.

ئەگەر میدیاکانی پارتی و یەکێتی باس لە نیەتپاکی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکەن بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەم هەفتەیەدا، بەڵام هێشتا بابەتی داهاتی نانەوتی لە نێوان هەرێم و بەغدا یەکلا نەکراوەتەوە کە ئایا بەغدا بە کەمکردنەوەی بڕەکە ڕازی دەبێت یان نا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە