دەست بە دابەشکردنی سەبەتەی نوێی بەشەخۆراک کرا و لە بنکەی 261 تا بنکەی 292 دەگرێتەوە و دووەم سەبەتەی خۆراکە لەمساڵدا.
بەپێی ئاگاداریەکی بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و بازرگانی سلێمانی، تیایدا هاتووە: ئاگاداری بریکارەکانی ناوشار و دەرەوەی شار دەکەنەوە کە دووەم سەبەتەی خۆراک بە داتای مانگی سێ دابەش دەکرێت لە بنکەی 261 بۆ بنکەی 292 دەگرێتەوە.
لە بارەی ماددەکانیشەوە هاتووە: مادەکان پێکهاتوون لە برنج سێ کیلۆگرام، شەکر یەک کیلۆگرام، زەیت یەک لیتر، لەتکە نۆک یەک کیلۆگرام،
دۆشاوی تەماتە 400 گرام.
باسی لەوەشکردووە: ئاگاداری بریکارەکانی ناو شار و دەرەوەی شار دەکەن لە کاتی دابەشکردنی خۆراکی مانگانە ڕەچاوی مادەکان بکەن هەر مادەیەک دەرکەوت خراپە و بە کەڵکی خواردن نایەت دابەشی نەکەن بە سەر هاووڵاتیاندا، کۆمپانیای خۆراک ئاگادار بکەن تا بۆیان بگۆڕن.
