بڕیارە سبەی شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پرسی سیستەمی ئەسیکۆدا دەچێتە بەغدا.
میدیای پارتی بڵاویكردەوە، بڕیارە سبەی شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی كوردستان بچینە بەغدا و لەبارەی سیستمی ئەسیکۆدا گفتوگۆ بکەن.
شاندەکە پێکهاتووە لە: ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران؛ ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان؛ عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و بەدواداچوون و کەمال رەئووف، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان.
پێشتر، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامە،انیدا لەبارەی سیستەمی ئەسیکۆداوە وتی: “ئەوەی لەسەر هەرێمی کوردستان پێویستە ئێمە رەزامەندییمان دەربڕیوە و رازیش بووین بەوەی کە سیستمەکە لە هەرێمی کوردستاندا جێگیر بکرێت، بەڵام میکانیزمی جێبەجێکردنەکەی دەبێت بە رێگەی دامەزراوەکانی هەرێمی کوردستانەوە بێت، ئەمە کاتی دەوێت.”
