spot_imgspot_img

شەپۆلێكی 5 ڕۆژەی باران بارین هەرێم دەگرێتەوە

شارەزایەكی كەشناسی ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلێكی دیكەی باران بارینی مام ناوەند ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە، كە 5 ڕۆژ دەخایەنێت و بڕ و شوێنی بارینی جیاواز دەبێت.

زەكەریا كانی پاشایی، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دیسانەوە شەپۆلێكی کورت خایەن ناوچەکان دەگرێتەوە بۆ ماوەیەکی نادیار و نزیکەی 5 ڕۆژ لەناوچەکان بەردەوامی دەبێت.

ڕاشیگەیاند، سبەیی یەک شەممە 5ی نیسان، دوای نیۆڕۆ بۆ ئیوارە بەهۆی هەوری ناوخۆیی کەڵەکەبوو پێشبینی دەکرێت بەشیکی ناوچەكە بگرێتەوە تاکو شەو بەردەوامی دەبێت و لەشەودا کاریگەری لاواز دەبێت.

ڕوونیشی كردەوە، ڕۆژی دوو شەممە دووبارە دوای نیۆڕۆکەی شەپۆلێکی نوێی باران بارین ناوچەکان دەگرێتەوە تاکو ئیوارە بەردەوامی دەبێت.

ئاماژەی بەوەشدا، دیسانەوە ڕۆژی سێ شەممە و چوار شەممە و پێنج شەممە هەموو کاتەکانی دوای نیۆڕۆ باران بارین دەست پێدەکات، بەڵام مەرج نییە هەموو ناوچەکان بگرێتەوە، ناوچە بۆ ناوچە جیاوازتر دەبێت و هەر ڕۆژێک و ناوچەیەک زیاتر کاریگەری دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە