spot_imgspot_img

شارۆچكەیەكی هەرێم دانانی “پڕۆژەی ڕووناكی” ڕەتكردەوە

دەستەی خۆپیشاندان و داکۆکیکردن لەمافەکانی پێنجوێن دوو ڕاگەیەنراوی دژی دانانی پڕۆژەی ڕووناكی لە شارۆچكەكە بڵاوكردەوە و دەڵێت: بەهیچ شێوەیەک جێی قبووڵکردن نییە و بەتوونترین شێوە بەرهەڵستی دەکەین و بە دەردی جۆزەی زیرەكی دەبەین، كە نەمانهێشت دابنرێت.

دەستەی خۆپیشاندان و داکۆکیکردن لەمافەکانی پێنجوێن لە هەردوو ڕاگەیەنراوەكەدا جەختی كردۆتەوە، “کارەبای بەناو ڕووناکی بەهیچ شێوەیەک لەپێنجوێن قبوڵ کراو نیە” و دەشڵێت: لەم کاتە ناسکەدا ئاژاوە و ناسەقامگیری لەپێنجوێن دووربخەنەوە نەخۆیان توشی ئیحراجی بکەن نە هاووڵاتیانی پێنجوێنیش تووشی ناڕەحەتی و زەحمەت بکەن.

دەقی ڕاگەیەنراوەكان:

ڕاگەیەنراوی یەکەمی دەستەی خۆپیشاندان و داکۆکیکردن لەمافەکانی پێنجوێن

“کارەبای بەناو ڕوناکی بەهیچ شێوەیەک لەپێنجوێن قبوڵ کراو نیە”.
(بۆ پێنجوێنیە خۆشەویستەکان دەستان لەسەر دڵتان بێت ملەکەوە لەشوێنی خۆیەتی و دەروازە بێ خێرەکانی پێنجوێن کلیلەکەی بەدەستی خۆتانە..

بێگوومان بن نوێنەرەکان و ڕۆڵە ئازاکانی شار بەرژەوەندی پێنجوێن لەسەرو هەموو بەرژەوەندی و انتیمایی شەخصی و حیزبی یەوەیە).

ڕاگەیەنراوی دووەمی دەستەی خۆپیشاندان و داکۆکیکردن لەمافەکانی پێنجوێن
حوکمەتی ماوەبەسەرچوو هەموو پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری ڕاگرتووە لەبەرانبەریدا پڕۆژەی تاریک کردنی شاروو شارۆچکەکانی بەردەوامە ،بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سید صادق بەنیازە بەهاوکاری فەرمانگەی کارەبای پێنجوێن و یەکەی وەحدەی ئیداری پێنجوێن پڕۆژەی ڕووتانەوەی گیرفانی هاوڵاتیانی لەپێنجوێن جێبەجێ بکات ،ئێمە پێشتر بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەباو قائیمقامیەتی پێنجوێنمان لە دەرئەنجامەکانی ئەم پڕۆژەیە ئاگادارکردوەتەوە ،ئێستاش دووبارەی دەکەینەوە لەم کاتە ناسکەدا ئاژاوەو ناسەقامگیری لەپێنجوێن دووربخەنەوە نەخۆیان توشی احراجی بکەن نە هاوڵاتیانی پێنجوێنیش تووشی ناڕەحەتی و زەحمەت بکەن چونکە بەهیچ شێوەیەک جێی قبووڵکردن نی یەو بەتوونترین شێوە بەرهەڵستی دەکەین…

بۆ یادخستنەوە پڕۆژەی ڕووناکی لەپێنجوێن بەدەردی جۆزەی زیرەک دەبەین کەپێشتر پێنجوێن نەیهێشت لەملەکەوە بێتە ئەمدیوەوە.

ئاگاداری بۆ هاوشاریانی پێنجوێن و دەوروبەری خۆتان ئامادە بکەن زەماوەند بەڕێوەیە.

دەستەی خۆپیشاندان و داکۆکیکردن لەمافەکانی پێنجوێن

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە