spot_imgspot_img

كۆمپانیای (BYD) نزیكەی 100 هەزار كارمەند دەردەكات

 

کۆمپانیای بی وای دی چینی بڕیاریداوە نزیکەی 100 هەزار کارمەند لە کارەکانیان دووربخاتەوە، کە دەکاتە %10ی کۆی هێزی کاری کۆمپانیاکە، كە خاوەنی 780 بۆ 870 هەزار كارمەندە.

ئەم دەرکردنە بەکۆمەڵەی کارمەندان بەهۆی کەمبوونەوەی فرۆشەوە نییە، بەڵکو پەنابردنە بۆ ستراتیژییەکی نوێ بەمەبەستی کەمکردنەوەی تێچوو و ڕێکخستنەوەی ناوخۆیی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ململانێ و شەڕە سەختەی نرخ کە لە بازاڕی ئۆتۆمبێلی کارەباییدا هەیە.

كۆمپانیای (BYD) هەرچەندە لە ڕووی بەرهەمهێنان و فرۆشەوە گەشەی کردووە، بەڵام دابەزینی قازانجەکانی بەهۆی فشاری کێبڕکێی نرخەکانەوە، ناچاری کردووە بە خێرایی تێچووی هێزی کار کەم بکاتەوە و ئەو ژمارە زۆرەی کارمەندانی بنێرێتەوە ماڵەوە.

سەرەڕای ئەم کەمکردنەوەیە، کۆمپانیای BYD لە ڕووی داهات و فرۆشتنەوە ئاستێکی بەهێزی تۆمارکردووە، داهاتەکەی گەیشتووەتە نزیکەی 8.0396 ملیار یوان و 4.6 ملیۆن ئۆتۆمبێلیش لە ماوەی ساڵەکەدا گەیاندووە.

کۆمپانیاکە بڕگەیەکی بەرچاوی لە بازاڕەکانی دەرەوەی وڵات بەدەستهێنا، بۆ یەکەمجار ڕێژەی هەناردەکردنی یەک ملیۆن ئۆتۆمبێلی تێپەڕاند، گەیشتە نزیکەی 1.05 ملیۆن یەکە، ئەمەش ڕەنگدانەوەی سەرکەوتنی ستراتیژی فراوانکردنی ئۆتۆمبێلەکەیە لە دەرەوەی چین.

بە پێچەوانەوە، قازانجەکان بە ڕێژەی 19% دابەزیوە و گەیشتووەتە 326.2 ملیار یوان بەهۆی فشارەکانی نرخ لە بازاڕی ئۆتۆمبێلی کارەبایی ناوخۆیی لە چین، لەگەڵ بەردەوامبوونی وەبەرهێنانی بەرچاو لە پەرەپێدانی ئۆتۆمبێل و تەکنەلۆژیای نوێ. کۆمپانیاکە بەردەوام بوو لە وەبەرهێنانێکی زۆر لە توێژینەوە و پەرەپێدان، نزیکەی ٦٣٤ ملیار یوانی خەرجکرد بۆ پشتگیریکردن لە داهێنان لە تەکنەلۆژیای پاتری و ژێرخانی شەحنکردنەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە