بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکان لە پارێزگای دهۆک ناوی زیاتر لە 2 هەزار فەرمانبەر بۆ پێدانی زەوی وەك قۆناغی پێنجەمی دابەشكردنی زەوی ڕادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان لە پارێزگای دهۆک بڵاویكردەوە، ناوی (٢١٢٨) فەرمانبەر، مامۆستا، پێشمەرگە و كارمەندی پۆلیس لە تیروپشکی قۆناغی پێنجەمدا ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی دەرچووە، لە لینکێكدا دانراوە و دەتوانن ناوەکانتان بپشکنن.
ڕاشیگەیاندووە، بۆ ڕێگریکردن لە دروستبوونی قەرەباڵغی و پەککەوتنی کاری ڕۆژانە، تکایە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان و شارەوانیی فەیدیێ مەکەن.
ڕوونیشی كردۆتەوە، تەنها چاوەڕێ بن، لە ئایندەیەکی نزیکدا لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە هەموو دەرچووانەوە دەکرێت بۆ دەستپێکردنی ڕێکارەکانی تاپۆکردن.
