٢٠٠ خێزانی خەڵکی عەفرین کە ئاوارەی ناوچەکانی دیکەی رۆژئاوای کوردستان بووبوون ئەمڕۆ گەڕانەوە بۆ شارەکەیان.
ئەنجوومەنی پەنابەرانی عەفرین و شەهبا بڵاویکردووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ لە شاری قامیشلۆوە ٢٠٠ خێزان، ٨٠ ئۆتۆمبێلی تایبەت، ٤٨ ئۆتۆمبێلی هەڵگری کەلوپەلی هاووڵاتییان و ١٤ پاس بەڕیکەوتوون بۆ شاری عەفرین.
مەحمود خەلیل، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی پارێزگای حەسەکە، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس)، گەڕاندنەوەی کاروانی دووەمی ئاوارەکانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوەشکردوە، کاروانەکە لە ڕێگەی (ڕێگای خێرای M4) دەگەڕێنەوە عەفرین.
دوای داگیرکردنی شاری عەفرین لە ساڵی ٢٠٢٨ لە لایەن تورکیاوە، هاوڵاتیانی شارەکە ئاوارەی شار و ناوچەکانی دیکەی ڕۆژئاوای کوردستان بوون، لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ٢٩ـی کانونی دووەم لە نێوان هێزەکانی هەسەدە و حکومەتی کاتیی سووریا پرۆسەکە بەڕێوەدەچێت و لە کاروانی یەکەمدا ٤٠٠ خێزان لە ٩ـی ئازار گەڕانەوە بۆ عەفرین.
