spot_imgspot_img

پێشنیازێکی نوێ بۆ ناردنی مووچەی مانگی سێ ئاشکرابوو

پۆڵا شەهید سیروان، پەرلەمانتاری کوردی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵێکی جیددی هەیە بۆ ئەوەی پێش کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، کێشەی ناردنی مووچەی مانگی ئازاری فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەر بکرێت.

باسی لەوەشکرد: وەزیرە کوردەکان پێشنیازێکیان خستووەتە ڕوو بۆ تێپەڕاندنی کێشەی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی، بەجۆرێک هەر بڕە پارەیەک کە ئێستا لەبەردەستی هەرێمدایە ڕادەستی بەغداد بکرێت و بڕەکەی تری وەک قەرز هەژمار بکرێت، یان حکومەت گۆڕانکاری تایبەت بۆ بڕیارەکە بکات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە