spot_imgspot_img

کەشناسی: ئەگەری نمەباران هەیە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت، پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە و ئەگەری نمەباران هەیە.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ کاتدا بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنوورییەکان. پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 17 پلەی سیلیزی
پیرمام 14 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 18 پلەی سیلیزی
دهۆک 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان 20 پلەی سیلیزی

دەشڵێت: سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەزۆربەی کاتەکاندا لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک وە هەروەها بارینی نمە باران لە هەندێ کات و شوێنی جیا جیا. لە دوای نیوەرۆ پێشبینی تاوە بارانی کورت خایەن دەکرێت لە سەرجەم ناوچەکاندا.

ئەوەشی وتووە: پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 17 پلەی سیلیزی
پیرمام 13 پلەی سیلیزی
سۆران 14 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 10 پلەی سیلیزی
سلێمانی 16 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 17 پلەی سیلیزی
دهۆک 17 پلەی سیلیزی
زاخۆ 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان 20 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە