spot_imgspot_img

بڕی باران و کەشی ئەمشەو ڕاگەیەندرا

کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردەوە و ڕاشیگەیاند، ئەمشەو تاوە باران و هەورە تریشقە لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بەردەوامی دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێـم، تیایدا هاتووە: ئەمشەو ئاسمانی هەرێم لە نێوان هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری تاوە باران و هەورە تریشقە لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێم.

دەشڵێت: پێشبینی دەکرێت تاوە بارانی بەلێزمە و هەورە تریشقە زیاتر بێت لە پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ و بەشێک لە ناوچە شاخاویەکانی دهۆک (ئاکرێ و بجیل و دینارتە) و ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران (مێرگەسۆر و شێروان مەزن و بارزان و سیدەکان) و پارێزگای هەڵەبجە و بەشێک لە گەرمیان و بازیان، هەروەها ئەگەری باران و هەورە تریشقەی کەم هەیە لە سەنتەری شاری هەولێر و سلێمانی, سبەینێ بەیانی بارانبارین لاواز دەبێت.

ئەمەش بڕی بارانی 12 کاتژمێری ڕابردووی هەندێک لە ناوچەکانی هەرێمە:

هەولێر 10.6 ملم
شەمامک 13.8 ملم
پیرمام 12.8 ملم
سلێمانی 4.9 ملم
چەمچەماڵ 2.2 ملم
دهۆک 1.0 ملم
زاخۆ 2.0 ملم
ئاکرێ 0.2 ملم
بامەرنێ 1.4 ملم
بارزان 1.6 ملم
بازیان 7.4 ملم
حاجی ئۆمەران 4.2 ملم
هەڵەبجە 4.0 ملم
کەلار 3.4 ملم
خەبات 4.4 ملم
مەیدان 7.0 ملم
سۆران 3.0 ملم

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە