spot_imgspot_img

کەناڵ 12ی ئیسرائیل: یەکێک لە فڕۆکەوانە ئەمریکییەکان بە سەلامەتی ڕزگارکرا

کەناڵ 12ی ئیسرائیل ئاشکرای کرد کە تیمە تایبەتەکانی گەڕان و ڕزگارکردن توانیویانە یەکێک لە فڕۆکەوانە ئەمریکییەکانی ئەو فڕۆکە جەنگییە بدۆزنەوە و بە سەلامەتی ڕزگاری بکەن کە لە ناو خاکی ئێراندا کەوتبووە خوارەوە؛ ئەمە لە کاتێکدایە کە هەوڵەکان بۆ دۆزینەوەی ئەندامی دووەمی تیمەکە بەردەوامن.

لەکاتێکدا هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ئێران چڕکراونەتەوە، فڕۆکەیەکی F-15Eـی ئەمریکی کە یەکێکە لە فڕۆکە هەرە بەهێزەکان بۆ پێکانی ئامانجە زەمینییەکان، لە ناو خاکی ئێراندا کەوتووەتە خوارەوە.

کەناڵی 12ـی ئیسرائیل ڕایگەیاند: یەکێک لە ئەندامانی تیمی فڕۆکەوانیی ئەمریکی بە سەرکەوتوویی ڕزگارکرا، بەڵام تاوەکو ئێستا زیاتر لەبارەی ناسنامەی ئەم کەسە یان شوێنی وردی ڕزگارکردنەکەی بڵاونەکراوەتەوە و ئۆپەراسیۆنەکە هێشتا بەردەوامە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە