spot_imgspot_img

سبەینێ شەممە لای ئەم بریکارانەی خۆراک غاز دابەش دەکرێت

لیژنەی سووتەمەنی قایمقامیەتی هەڵەبجە ڕایگەیاند، سبەینێ شەممە، دابەشکردنی غاز بەردەوام دەبێت و هەر هاووڵاتییەک بە فۆڕمی خۆراک بتڵێک غازی پێدەدرێت.

بەپێی ئاگادارییەکی لیژنەی سووتەمەنی قایمقامیەتی هەڵەبجە، تیایدا هاتووە: ​ئاگاداری هاووڵاتیانی پارێزگای هەڵەبجە دەکەنەوە سبەینێ شەممە، کاتژمێر هەشتی سەرلەبەیانی غاز دابەش دەکرێت، لەڕێی ئەو بریکارانەی کەناویان هاتووە. واتە لە ڕێی بریکاری غازەکانەوە دەبێت بەپێی ناوی بریکاری خۆراک، و بەپێی ئەوناوانە هەرماڵێک یەک بتڵ غازی پێ دەدرێت.

دەشڵێت: پێویستە ئەوکەسەی غازەکە وەردەگرێت فۆڕمی خۆراک و کارتی نیشتیمانی پێبێت بۆ ئەوەی بێبەش نەبێت، بۆیە داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەین بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکان نەکەن، چونکە لەوێ بتڵەغاز بە هیچ کەسێک نادرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە