spot_imgspot_img

کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەینێ باران دەبارێت

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەینێ شەممە، ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت و کەشی بارانبارین بەشێوەی نمەبارانی پچڕ پچڕ بەردەوامی دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک نزم دەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ هەینی بەگشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت، نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی دەبێت بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان کە هەندێک کات ئەگەری لێزمە بارانی دەبێت.

باسی لەوەشکردووە: کاریگەری نا سەقامگیری کەش بەردەوامی دەبێت بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو زیاتر لەناوچەکانی رۆژهەڵات پارێزگاکانی (سلێمانی و هەڵەبجە) تا کاتەکانی بەیانی شەممە دەمینێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 19 پلەی سیلیزی
پیرمام 16 پلەی سیلیزی
سۆران 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 18پلەی سیلیزی
دهۆک 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی

بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێـم، سبەینێ شەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە لە کاتەکانی بەیانیدا بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچە سنووریەکان.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 18 پلەی سیلیزی
پیرمام 13 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 16پلەی سیلیزی
دهۆک 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 20 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە