spot_imgspot_img

کارەبای شارۆچکەی کۆیە بوو بە 24 کاتژمێری

بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای کۆیە ئاشکرایکرد، کە لە کاتژمێری دووی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممەوە، کارەبای شارۆچکەی کۆیە بوو بە 24 کاتژمێری و پڕۆژەی ڕووناکی کەوتەکار.

بەپێی ئاگاداریەکی بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبای کۆیە، تیایدا هاتووە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە کاتژمێر دووی دوای نیوەڕۆوە لە سنووری شارۆچکەی کۆیە پڕۆژەی ڕووناکی دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

باسی لەوەشکردووە: ئەم روونکردنەوەمان بە پێویست زانی بۆ هاووڵاتیانی سنوورەکەیان بۆ ئەوەی ئاگاداربن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە