spot_imgspot_img

“نابێت یەک سەربازی ئەمریکا بەزیندوویی بمێنێت”

ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی سوپای پاسداران بەرامبەر ئەگەری هێرشی زەمینیی ئەمریکا، فەرمانی بە سوپا دا کە پێویستە بە وردی چاودێری جووڵەکانی دوژمن بکرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی نیمچه‌ فەڕمی ئێران تەسنیم، ئەمیر حاتەمی، فەرماندەی سوپای پاسداران لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ ئەفسەرانی باڵای سوپا باسی له‌ ئەگەری هێرشی زەمینیی ئەمریکا کردووه‌ و، ڕایگه‌یاندووه‌: “پێویستە سات بە سات و بەوپەڕی وریایی و وردییەوە چاودێری جووڵە و کردەکانی دوژمن بکرێت بۆ بەرپەرچدانەوەی شێوازەکانی هێرشی دوژمن و لە کاتی گونجاودا پلانە پێویستەکان جێبەجێ بکرێن”.

وتیشی: “لە ئەگەری دەستپێکی ئۆپەراسیۆنی زەمینی لەلایەن دوژمنەوە، دەبێت وا بکرێت تەنانەت یەک کەسیشیان بە زیندوویی نەمێنێت”.

حاتەمی ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو کار دەکەن بۆ دوورخستنەوەی سێبەری جەنگ لەسەر وڵات و، گوتی: “پێویستە ئاسایش بۆ هەمووان بێت، ڕێگە نادەین لە کاتێکدا وڵاتانی دیکە ئارامن، گەلی ئێران هەست بە نائارامی بکات”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە