وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، لە پێناو پاڵپشتیکردنی ئابووری نیشتمانی و دابینکردنی داهاتی دارایی بۆ خەزێنەی دەوڵەت، دەستیان کرد بە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ڕەش لە رێگەی تەنکەرەوە بۆ وڵاتی سووریای دراوسێ.
باسی لەوەشکردووە: هەماهەنگی لەگەڵ لایەنی سووری هەیە بۆ دەستەبەرکردنی گەیشتنی بڕە نەوتەکان لەناو خاکی سووریاوە بەرەو دەروازەکانی هەناردەکردن.
هەروەها جەختی کردەوە کە پرۆسەی هەناردەکردنەکە بە شێوەیەکی هەڵکشاو دەبێت بۆ زیادکردنی بڕی هەناردەکراو بە مەبەستی پاڵپشتیکردنی ئابووری وڵات.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە پێشتر وەزارەتی نەوت دەستی کردبووەوە بە هەناردەکردنی نەوتی خاو لەرێگەی بەندەری جیهانی تورکییەوە.
