بڕیاردرا ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، بازگەی باوە مەحمود لە شارۆچکەی خانەقین بەڕووی جموجۆڵی بازرگانیدا بکرێتەوە، پەرلەمانتارێکی کوردیش زانیاری لەو بارەوە دەخاتەڕوو.
سروە محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکێتی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران توانیویەتی رەزامەندی فەرمی بۆ کردنەوەی ئەو بازگەیە وەربگرێت، کە کاریگەری راستەوخۆی لەسەر بوژانەوەی ناوچەکە دەبێت”.
باسی لەوەشکرد: بازگەکە بە رووی هەموو جۆرە کاڵایەکی ناوخۆیی و دەرەکیدا کراوە دەبێت و ئاسانکاری تەواو بۆ هاتوچۆی بار هەڵگرەکان دەکرێت، ئەوەش وەک هەنگاوێک بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی بازرگانی لە سنووری پارێزگای دیالە و ناوچە دابڕێنراوەکان.
ئەوەشی وت: بازگەکە ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو 5ی نیسان، بازگەکە بە فەرمی دەکرێتەوە، بۆ ئەوەش سەرجەم ڕێکارە وەزاری و کارگێڕییەکان تەواو کراون.
