spot_imgspot_img

شەپۆلی بارانبارین دەستپێدەکات

کەشناسی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە لەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانبارین دەستپێدەکات و کاریگەرییەکەی تا شەممە دەمێنێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەئەنجامی کاریگەری نزمە پەستانی دەریای سپی ناوەڕاست، ئاسمانی هەرێم بەگشتی هەوری تەواو دەبێت.

ڕوونیشیکردەوە کە لە دوای نیوەڕۆوە شەپۆلێکی دابارین سەرەتا لەناوچە سنوورییەکانی پارێزگای دهۆکەوە بەشێوەی نمە بارانی کەم بۆ مام ناوەند دەستپێدەکات پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە تەواوی ناوچەکانی تری هەرێم دەگرێتەوە.

ئاماژەشیدا بەوەی شەو کاریگەری بارانەکە بۆ نمە بارانی پچڕپچڕ لاواز دەبێت و پلەی گەرماش 1-3 پلە نزم دەبێتەوە.

سەبارەت بە سبەینێ هەینیش کەشناسی ڕایگەیاند، ئاسمانی هەرێم هەر بە ناجێگری دەمینێتەوە بۆیە بەگشتی نمە باران لەناوچە جیاجیاکاندا بەردەوامی دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکان و لەناوچەکانی تر بەشێوەی پچرپچر دەبێت، کاریگەری ناسەقامگیری کەش تا درەنگانی شەو بەردەوام دەبێت بە تایبەتیش لەناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە و کاریگەرییەکەی تا بەیانی شەممە دەمینێتەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر 20 پلەی سیلیزی

پیرمام 14 پلەی سیلیزی

سۆران 14 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران 8 پلەی سیلیزی

سلێمانی 18 پلەی سیلیزی

چەمچەماڵ 20 پلەی سیلیزی

دهۆک 16 پلەی سیلیزی

زاخۆ 17 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 19 پلەی سیلیزی

گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە