“جەنگ بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی تووشی سەرشۆڕی دەبن و خۆتان بەدەستەوە دەدەن”

سوپای پاسداران ڕایدەگەینێت جەنگ بەردەوام دەبێت تا ئەوکاتەی ئەمریکا و ئیسرائیل بە سەرشۆڕی خۆیان بەدەستەوە دەدەن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای خاتەمولئەنبیای سەر بە سوپای پاسداران ڕایگەیاند، ئەمریکا و ئیسرائیل هیچ دەربارەی توانا فراوان و ستراتیژییەکانی ئێران نازانن.

ڕاشیگەیاند دەبێت ئەمریکا و ئیسرائیل باجی دەستدرێژییەکەیان بۆ سەر ئێران بدەن و “ئەم جەنگە بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی تووشی سەرشۆڕی و سوکایەتی و پەشیمانییەکی هەمیشەیی دەبن و خۆتان بەدەستەوە دەدەن”.

وتیشی: “ئەو بنکانەی کە پێتانوایە کردووتانەتە ئامانج، زۆر کەمن، لە کاتێکدا کە توانا سەربازییە ستراتیژییەکانمان لە کۆمەڵە شوێنێک بەرهەم دەهێنرێت کە هیچیان لەبارەوە نازانن و هەرگیزیش دەستتان پێیان ناگات”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە