پاشماوەی یەکێک لەو درۆنانەی لەلایەن سیستمی بەرگریی هاوپەیمانان لە هەولێر تێکشكێنرا، پارچەکانی لەسەر خواردنگەی ‘باڵە خۆشەکەی فاخیر هەریری’ لە شەقامی ئیسکانی هەولێر کەوتەخوارەوە.
فاخیر هەریری، خاوەنی چێشتخانەی باڵە خۆشەکەی فاخیر هەریری ڕایگەیاند، پارچەی درۆنی تێکشکاو لەسەر خواردنگەکەیان کەوتووەتە خوارەوە و زیانی ماددی لێکەوتەوە.
وتیشی، “کاتی ڕووداوەکە لە ناو خواردنگەکە بووم لەگەڵ کرێکارەکان سەرقاڵی پاککردنەوە و کۆکردنەوەی کەلوپەلەکان بووین و لە ناکاو درۆنێک بەرخواردنگەکە کەوت، خۆشبەختانە نەتەقیەوە و کەس بریندار نەبوو، بەڵام زیانی ماددی بەر خواردنگەکە کەوت”.
