spot_imgspot_img

نرخی نەوت دوای هەڕەشەکانی ترەمپ جارێکی تر بەرزبووەوە

بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا جارێکی دیکە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی، ئەمەش دوای لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هات، تیایدا جەختی لە بەردەوامی هێرشەکان بۆ سەر ئێران کردەوە، بە تایبەت بە ئامانجگرتنی کەرتی وزە و نەوت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و گەیشتەوە 107 دۆلار.

هاوکات بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بۆ 104 دۆلار بەرزبووەوە.

دۆناڵد ترەمپ لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا کە 20 خولەکی خایاند، رایگەیاند: “سوپای ئەمریکا لە تەواوکردنی ئامانجەکانی لە ئێران نزیکبووەتەوە و شەڕەکە بەم زووانە کۆتایی دێت”.

هەرچەندە ترەمپ کاتێکی دیاریکراوی بۆ کۆتاییهاتنی شەڕەکە دانەنا، بەڵام ئاماژەی بەوە کرد، “دوو بۆ سێ هەفتەی داهاتوو” هێرشی زۆر توند و بەهێز دەکرێتە سەر ئێران.

ترەمپ وتیشی: “ئەرکەکە بە خێرایی جێبەجێ دەکەین. ئێران لە رووی سەربازی و ئابوورییەوە وێران بووە و هێرشەکان تا بەدیهێنانی هەموو ئامانجەکان بەردەوام دەبن”، هەروەها ئەوەشی خستەروو پڕۆژە ئەتۆمییەکەی ئێران بەتەواوی تێکشکێنراوە و تاران هەرگیز نابێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە