وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی توركیا، كە ئەردۆغان سەرۆكایەتی دەكات “ستایشی” هەڵوێستی كورد دەكات لەبەرامبەر ڕەتكردنەوەی شەڕ و دەڵێت: ئەم هەڵوێستە ژیرانەیە برایانی کوردمان گرنگییەکی مێژوویی و سیاسیی زۆریان هەیە.
عومەر چەلیک، وتەبێژی ئاكەپە لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دەبینین ئیسرائیل بەهەموو توانای خۆیەوە كاردەكات بۆ راکێشانی برا کوردەکانمان بۆ ناو ئەم شەڕە.
دەشڵێت: برا کوردەکانمان لە ئێران بە حیکمەتێکی زۆرەوە مامەڵەیان کردووە. بەهەمان شێوە برا کوردەکانمان لە عێراق ژیرانە مامەڵەیان کردووە و رەتکردنەوەی تەواوەتیان لەم شەڕە راگەیاندووە.
جەختیشی كردۆتەوە، ئەم هەڵوێستە ژیرانەیەی برایانی کوردمان لە عێراق و ئێران، گرنگییەکی مێژوویی و سیاسیی زۆریان هەیە، لە بەرەنگاربوونەوەی ئەوانەی هەوڵی وروژاندنی ئاژاوەگێڕی لە ناوچەکەدا دەدەن.
