کۆشکی سپی: ڕەنگە ترەمپ لە وتارەکەیدا کاتی کۆتایی جەنگ ڕابگەیەنێت

سەرچاوەیەک لە کۆشکی سپی ئەمریكا ڕایدەگەیەنێت، ڕەنگە ترەمپ لە وتارەکەیدا کاتی کۆتایی جەنگ ڕابگەیەنێت

ئاژانسی هەواڵی (رۆیتەرز) لە زاری بەرپرسێکی کۆشکی سپییەوە بڵاویكردەوە، چاوەڕوان دەکرێت ترەمپ لە وتارەکەیدا جەخت لە خشتەیەکی کاتی لە نێوان دوو بۆ سێ هەفتە بکاتەوە بۆ کۆتاییهێنان بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئێران.

ئاژانسەكە لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادارەوە بڵاویكردووەتەوە: جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا رۆژی سێ شەممەی رابردوو لەگەڵ نێوەندگیرەكان سەبارەت بە ململانێ لەگەڵ ئێران قسەی کردووە.

بەوتەی سەرچاوەكە، “ترەمپ، جەی دی ڤانسی بەشێوەیەكی تایبەت راسپاردووە بەوەی كراوەیە سەبارەت بە ئاگربەست ئەگەر هەندێك لە داواكارییەكانی ئەمریكا جێبەجێ بكرێت بە كردنەوەی گەروی هورمزەوە”.

هاوكات ڤانس پەیامێكی توندیشی گەیاندووە و وتویەتی: “ترەمپ خەریكە دانبەخۆداگرتنی نامێنێت”، هۆشداریشی داوە لە ئەنجامدانی هێرشی زیاتر بۆ سەر ژێرخانی ئێران ئەگەر ئێرانییەکان رێککەوتن نەکەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە