شاندێکی وەزارەتی وزە، لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ ڕەوشی کەرتی کارەبا و باشترکردنی ئاستی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە هاووڵاتییان دەکرێن، سەردانی پارێزگای حەسەکەیان کرد.
شاندەکە کە پێکهاتبوو لە ئەندازیار عومەر شەقروق، جێگری وەزیری وزە بۆ کاروباری کارەبا و بەڕێوەبەری گشتیی دامەزراوەی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبا و بەڕێوەبەری یەکەی ئۆپەراسیۆنە کارگێڕییەکانی ناوچەی خۆرهەڵات، لەگەڵ ئەندازیار نورەدین ئەحمەد، پارێزگاری حەسەکە و ژمارەیەک لە لایەنە پەیوەندیدارەکانی کەرتی کارەبا کۆبوونەوە.
بەپێی ڕاگەیەنراوی پارێزگای حەسەكە، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە ڕەوشی کارەبا لە پارێزگاکە و گرنگترین ئەو ئاستەنگانە کرا کە ڕووبەڕووی تۆڕەکە دەبنەوە، بەتایبەتی کەمیی بەرهەمهێنان و کۆنی و داخورانی هەندێک لە هێڵەکانی گواستنەوە و دابەشکردن.
شاندەکە بەسەرکردنەوەیەکی مەیدانییان بۆ ژمارەیەک لە وێستگەکانی گۆڕینی کارەبا و سەنتەرەکانی دابەشکردن ئەنجامدا، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە ئامادەیی تەکنیکی و ئاستی کارکردنیان، سەرەڕای هەڵسەنگاندنی پێداویستییەکانی چاککردنەوە و پاڵپشتی تەکنیکی، بە ئامانجی داڕشتنی پلانی بەپەلە بۆ باشترکردنی جێگیریی تەزووی کارەبا.
شاندەکە باسیان لە پرۆسەی یەکخستنی کەرتی کارەبا و گرنگیی هەماهەنگی هاوبەش کرد بە مەبەستی پەرەپێدانی ئەم کەرتە.

