دۆناڵد ترەمپ سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و هێرشەکانی دیکەی سەر هەرێمی کوردستان دەکات.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی (X) بڵاویکردەوە، کە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکاوە پێگەیشتووە، کە تێیدا پەیامی سەرکۆنەکردنی تووندی دۆناڵد ترەمپیان بۆ هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان گەیاندووە.
بە گوێرەی پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دۆناڵد ترەمپ بە تایبەتی ئاماژەی بەو هێرشە درۆنە کردووە، کە کراوەتە سەر شوێنی نیشتەجێبوونی نێچیرڤان بارزانی لە شاری دهۆک و سەرکۆنەی کردووە.
هەر لەو پەیامەدا، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی هاوسۆزیی سەرۆک ترەمپی کردووە بۆ دەربڕینی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهیدان. هەروەها رێز و پێزانینی خۆی بۆ بەردەوامیی پشتگیرییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و هەرێمی کوردستان دەربڕیوە.
I received a call from @USAMBTurkiye and Special Envoy Tom Barrack, who conveyed President Donald Trump’s strong condemnation of the attacks on the Kurdistan Region and the drone strike on my residence in Duhok.
I appreciate President Trump’s solidarity, his condolences to the… pic.twitter.com/45wkF0JbOU
— Nechirvan Barzani (@IKRPresident) April 1, 2026
