بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی نوێترین زانیاری لەبارەی پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی بڵاودەکاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، لە ئێستادا دابەشکردنەکە گەیشتووەتە سنووری مەڵبەندی شەش.
دوێنێ سەرچاوەیەك لە نەوت و كانزاكانی سلێمانی بۆ (خەڵك) وتی، “ڕۆژی چوار شەممە دابەشكردنی نەوت لەناو سلێمانی دەستپێدەكاتەوە و لە سنووری مەڵبەندی 5 دابەش دەكرێت و دواتر دەچنە مەڵبەندی 6ی بەشەخۆراك”.
سەلام عومەر، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند: “لەم هەفتەیەدا سێ بەش نەوتمان دابەشکردووە و ئەمڕۆش پرۆسەکە بەردەوام بووە، لە ئێستادا گەیشتووینەتە مەڵبەندی شەش”.
سەبارەت بە شێوازی دابینکردنی سووتەمەنییەکە، وتی، “بڕی ئەو نەوتەی ڕۆژانە لە حکومەتی فیدراڵییەوە دەگاتە دەستیان کەمە، بۆیە بە ناچاری چەند ڕۆژێک کۆی دەکەینەوە و پاشان دابەشی دەکەین”.
ئاماژەی بەوەشكرد، پرۆسەکە بەردەوام دەبێت و هەتا ئەو کاتەی نەوتیان لە بەغداوە بۆ بێت، لە دابەشکردنی بەسەر هاووڵاتییاندا بەردەوام دەبن.
ڕوونیشی كردەوە، هەر خێزانێك بڕی 100 نەوتی بە 31 هەزار دینار پێ دەدرێت.
