spot_imgspot_img

دواین زانیاری لەسەر بەشەخۆراكی فەرمانبەران

 

وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، بەشەخۆراکی هیچ فەرمانبەرێکمان نەبڕیوە.

نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان بەشەخۆراکی هیچ فەرمانبەرێکمان نەبڕیوە، کە مووچەکانیان لە ملیۆنێک و 500 هەزار دینار بەسەرەوەیە.

ئاشکراشی کرد، هیچ لیستێکیشمان لەبارەی بڕینی بەشەخۆراک بۆ وەزارەتی بازرگانی عێراق نەناردووە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی ئابووری عێراق و وەزارەتی بازرگانی فیدڕاڵ، هەر فەرمانبەرێك مووچەی لەسەرووی ملیۆنێك دینار بێت بەشەخۆراكی خۆی دەبڕێت و ئەوەشی مووچەكەی لەسەرووی ملیۆنێك و 500 هەزارەوە بێت بەشەخۆراكی تەواوی خێزانەكە دەبڕێت.ش

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە